بانگەوازێك بۆ بەرهەمهێنانی کورتە فیلم دەربارەی کێشە ژینگەییەکان و گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق

لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕۆژنامەوانیی ژینگەیی لە عێراق، ڕێکخراوی ئینتەرنیوز بانگەوازێکی کراوە بۆ بەرهەمهێنانی کورتە فیلم دەربارەی کێشە ژینگەییەکان وگۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق ڕادەگەیەنێت.

بیرۆکەکان دەکرێت لە چوارچێوەی ئەو بابەتانەدا بن کە پەیوەست بن بە کێشەیەکی ژینگە یان گۆڕانی کەشوهەوا لە عێراق و کاریگەری و مەترسییەکانی. بۆ نموونە کێشەکانی پیسبوونی ئاو، وشکەساڵی، ئاوارەبوون بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی درێژخایەن بەهۆی پیسبوونی ئاو و هەوا بەتایبەت لەسەر ژنان، لەدەستدانی جۆرەکانی زیندەوەر، کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان، هتد.

ماوەی کورتە فیلمەکە نابێت لە ١٥ خولەک زیاتر بێت.

بودجەی تەرخانکراو بۆ بەرهەمهێنانی هەر کورتە فیلمێک لەنێوان ٣،٠٠٠ تاکو ٥،٠٠٠ دۆلار دەبێت.
دەرهێنەران و فیلمسازان دەتوانن لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ناو ئەم فۆڕمە بیرۆکەکانیان پێشکەش بکەن.
دوا بەروار بۆ پێشکەشکردنی داواکاری/بیرۆکە بریتییە لە: ٣١/٨/٢٠٢٣

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSf6gFtcw8EURiSMryrDECT5hIZHatpBJCV7QNdoE1heV6hjdA/viewform

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *